فه‌ره‌نساگرنگترینمۆندیال

مێسی دوو هەڵبژاردە دەستنیشان دەکات بۆ بردنەوەی جامی جیهانی

Yariga App

لیۆنێل مێسی پێی وایە هەڵبژاردەکانی فەڕەنسا و بەڕازیل پاڵێوراوی یەکەمن بۆ بردنەوەی جامی جیهانی.

ئەفسانە ئەرژەنتینییەکە سەرکردایەتی وڵاتەکەی دەکات بۆ بردنەوەی تاکە ناسناو کە نەیتوانیوە بەدەستی بهێنێت، بەڵام پێی وایە لەوان هەڵبژاردەی بەهێزتر هەن و بۆ دیارێکت سپۆرت تیڤی وتی “هەمیشە کۆمەڵێک هەڵبژاردەی گەورە کەن کە پاڵێوراون (ئیسپانیا، ئەڵمانیا، فەڕەنسا،ئینگلتەرا) بەڵام ئەگەر من هەڵیبژێرم پێم وایە فەڕەنسا و بەڕازیل پاڵێوراون ، چونکە بۆ ماوەیەکی زۆرە هەمان کۆمەڵە یاریزانن بەیەکەوە یاری دەکەن. فەڕەنسا جگە لە کۆتا یۆرۆ ، هەمیشە بەردەوام باش یارییان کردووە و یاریزانی گەورەیان هەیە. ئەوان بیرۆکەیەکی روونیان هەیە لەژێر دیدیە دیشامب، بەڕازیلیش هەر بەو جۆرەن”.

ئەم لێدوانەی لیۆ لە کاتێکدایە، هەڵبژاردەکەی خۆی ٣٥ یارییە نەدۆڕاوە بەڵام پێکانی دیبالا و دی ماریا کاریگەریی لەسەر تانگۆ دروست کردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button