ئینگلتەرا
گرینوود بە کەفالەت ئازادکرا

یاریگا-رێگە بە مەیسن گرینوود درا بە کەفالەت زیندان جێبهێڵێت پاش دووبارە دەستگیرکردنەوەی لەسەر کەیسی دەست درێژی سێکسی.
لە مانگی یەکەوە ئەو یاریزانە لە مانچێستەریونایتد سڕکرا و لە کێشمەکێشی دادگادایە پاش ئەوەی خۆشەویستەکەی سکاڵای تۆمارکرد بە تۆمەتی ئەوەی دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەر و ئازاری جەستەیی داوە. هێندەی نەبرد چەند تۆمەتێکی دیکەی هاوشێوەی بەسەردا ساغ بووەوە.
گرینوود بە کەفالەتی مەرجدار ئازاد کرابوو تا کاتی بڕیاری دادگا بەڵام بەهۆی شکاندنی مەرجی کەفالەتەکە دووبارە زیندانی کرایەوە و کەیسەکەشی تا ئێستا بەرەو ئەوە دەڕوات تۆمەتەکانی بەسەردا ساغ ببێتەوە. بەڵام ئەو یاریزانە دەتوانێت ئاهێک هەڵبکێشێت پاش ئەوەی ئەمڕۆ دادگا رێگەی پێدرا بە کەفالەت زیندان جێبهێڵێت و بگەڕێتەوە ماڵەکەی.