تێن هاگ: رۆناڵدۆ دەبێت رازیم بکات لەنێو یاریگا تاوەکو ئاڵوگۆڕی پێ نەکەم

ئێریک تێن هاگ راشکاوانە دەڵێت کریستیانۆ رۆناڵدۆ پێویستە باشتر یاری بکات تاوەکو گۆڕانکاری پێ نەکات.
رۆناڵدۆ جارێکیتر گۆڕانکاری پێککرا لەلایەن تێن هاگەوە و ئەمەش بەروونی توڕەبوونی ئەو یاریزانەی پێوەدیاربوو بەرامبەر نیوکاسڵ، ئەم پرسەش رووبەرووی راهێنەرە هۆڵەندییەکە کرایەوە و ئەویش لە وەڵامدا وتی “هیچ یاریزانێک حەز ناکات گۆڕانکاری پێبکرێت، بە تایبەت رۆناڵدۆ لەوە تێدەگەم و تا ئەوکاتەی بەشێوەیەکی ئاسایی نارەزایی دەردەبڕێت کێشەم نیە لەگەڵیدا، ئەو بڕوای بەوە هەیە ئەگەر لە یاریگا بمێنێتەوە دەتوانێت گۆڵ تۆماربکات و ئەمەش وایکردووە کە یاریزانێکی وەها گەورە بێت بەڵام لە کۆتاییدا من دەبێت بڕوام بەوە هەبێت کە دەتوانێت ئەو کارە ئەنجام بدات”.
رۆناڵدۆ لەم وەرزەدا تەنها دوو گۆڵی تۆمارکردووە و چاوەڕواندەکرێت لە گواستنەوەی زستانە جارێکیتر هەوڵی جێهێشتنی مانچێستەر یونایتد بدات.