یاریگا–
شەوی رابردوو چەند سەرچاوەیەک هەواڵی دوورخستنەوەی ستیڤن جێرارد راهێنەری یانەی ئێڤەرتۆنی ئینگلیزیان بڵاوکردەوە، بەڵام هەر زوو هەواڵەکە رەتکرایەوە.
لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ماڵپەری Eplworld تۆمی جۆردن بەرێوەبەری راگەیاندنی یانەی ئێڤەرتۆن، دوورخستنەوەی راهێنەری یانەکەیانی لە پۆستەکەی رەتکردەوە و رایگەیاند راهێنەرەکەیان باشتر لە رابردوو لەسەر ئەرکەکەی بەردەوامە.
یانەی ئێڤەرتۆن ئەم وەرزە لە پرێمەرلیگ لە کۆی 10 یاری 10 خاڵیان هەیە و لە پلەی 14 ریزبەندی دێن.