
پاوڵ پۆگبا نزیکە لە گەڕانەوە بۆ یاریگاکان و چانسی بەشداریکردنی لە جامی جیهانی بەهێزە.
ئەستێرە فەڕەنسییەکە هاوینی ئەمساڵ گەڕایەوە بۆ یوڤێنتۆس و گرێبەستێکی بۆ چوار وەرز واژۆکرد ، بەڵام لەگەڵ گەڕانەوەیدا تووشی پێکانێکی سەخت هات و تا ئێستا لە هیچ یارییەکی ئەم وەرزە بەشداری نەکردووە
بەگوێرەی گازیتا دیلۆ سپۆرت، ناوبراو لە کۆتا قۆناغی چاک بوونەوەدایە و هێواش هێواش لە هەفتەی داهاتووەوە دەگەڕێتەوە مەشقەکانی نێو یاریگا. سەرچاوەکە دەڵێت لە یاری بەرامبەر ئیمپۆلی بەشدارنابێت بەڵام چاوەڕواندەکرێت لە یاری خولی پاڵەوانەکان بەرامبەر بەنفیکا بگەڕێتەوە.