یاریگا–
بەشێک لە هاندەرانی یانەی بارسێلۆنا لەو بڕوایەدان کێشەی سەرەکی یانەکەیان جێرارد پیکێ و سێرخیۆ بۆسکێتسن و نابێت ئەو دوو یاریزانە لە پێکهاتەی سەرەکی بن.
دوای بڵاوبونەوەی دەنگی ناڕەزایەتی بەشێک لە هاندەرانی بلاوگرانا، رۆژنامەی مۆندۆ دێپۆرتیڤۆ زانیاری دەستکەوتووە چاڤی راهێنەری یانەکە لەگەڵ هەردوو یاریزان قسەی کردووە و ئەو دوو یاریزانە زۆر متمانەیان بەخۆیان هەیە.
مۆندۆ ئاماژەی بەوەش کردووە پیکێ و بۆسکێتس لەو بڕوایەدان ئەگەر لە یاری کلاسیکۆ بەشداری بکەن، دەتوانن کاری باش بۆ یانەکەیان بکەن.