Loading...
ئینگلتەرا

گرینوود دەستگیرکرایەوە و تۆمەتبارە بە کەیسی نوێی دەستدرێژی سێکس

Yariga App

مەیسن گرینوود لە گێژاوێکی نوێ دایە و جارێکی تر تۆمەتبارکرا بە دەستدرێژی سێکسی لەلایەن دادگاوە.

هێرشبەرە لاوەکەی ئینگلتەرا و مانچێستەر یونایتد لە مانگی یەک ئەمساڵ لەلایەن خۆشەویستەکەیەوە تۆمەتبارکرا بەوەی هەوڵی سێکسی زۆر ملێی داوە و هەروەها ئازاری جەستەیی داوە، پاش ئەوەش راستەوخۆ  لە یانەکەی سڕکرا و سەرجەم سپۆنسەرەکانیش گرێبەستەکەیان هەڵوەشاندەوە.

١٠ مانگ دوای ئەو رووداوە، ئەمڕۆ گرینوود کە بە کەفالەت ئازادکرابوو، دووبارە دەستگیرکرا بە هۆکاری ئەوەی مەرجەکانی کەفالەتەکەی شکاندووە، هەر لە هەمان رۆژدا دادگا رایگەیاند کە پۆلیس بەڵگەی پێویستی خستووەتە روو بۆ ئەوەی ئەو یاریزانە بە تاوانبار لە قەڵەم بدرێت لە هەر سێ کەیسی دەست درێژی سێکسی، هەڵخەڵەتاندن و ئازاردانی جەستەیی بەڵام بڕیاری کۆتایی لە دادگا دەدرێت لەسەر سزاکەی.

بەگوێرەی دەیلی ستار، سەرەڕای سڕکردنی هێشتا ئەو یاریزانە موچە ٧٥ هەزار پاوەندییەکەی لە یانەکە وەردەگرێت

Back to top button