ئینگلتەرا
رەنگە شمایکڵ بگەڕێتەوە لێیستەر

یاریگا-ئەگەری ئەوە هەیە لە گواستنەوەی زستانەدا کاسپەر شمایکڵ بگەڕێتەوە لێیستەر سیتی.
گۆڵپارێزە بە ئەزموونەکە، هاوینی ئەمساڵ لەگەڵ کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەیدا ریزەکانی فۆکسی جێهێشت و روویکردە نیسی فەڕەنسی، بەڵام لەو کاتەوە لێیستەر کێشەی گۆڵپارێزی هەیە و ئەو یاریزانە ئاستێکی باش لەگەڵ نیس نیشان نادات.
بەگوێرەی لێ ١٠ سپۆرتی فەڕەنسی، نیس نایەوێت ئەو یاریزانە بهێڵێتەوە و بەهێزترین ئەگەریش گەڕانەوەیەتی بۆ لێیستەر کە ئەم وەرزە لە کۆتا پلەی ریزبەندی خولەکە دێت.
کاسپەر ١١ ساڵ لە لێیستەر بوو تاوەکو لە تەمەنی ٣٥ ساڵیدا گرێبەستەکەی بۆ نوێ نەکرایەوە.