Loading...
ئیتاڵیاچامپیۆنزلیگ

ئانیێلی: ئالێگری راهێنەری یۆڤییە و هەر واش دەمێنێتەوە

Yariga App

ئەندریە ئانیێلی هەرزوو پشتیوانی خۆی بۆ ماسیمیلیانۆ ئالێگری دووپاتکردەوە پاش شکستەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ.

یۆڤی لە ئەنجامێکی چاوەڕواننەکراودا ٠-٢ دۆڕا بە مەکابی حەیفا و هیوای گەیشتنی بە قۆناغی داهاتووی خولی پاڵەوانەکان لەدەستدا. بەڵام دوای یارییەکە ئانیێلی بۆ سکای سپۆرت وتی “ئەمە شەوێکی سەختە لە سەردەمێکی سەخت دا بۆ ئێمە، وە هەروەها کاتێکی سەختە کە بەرپرسیاریەتی هەڵبگریت بۆ ئەم دۆخەی یانەکە بەڵام من بۆ ئەوەی لێرەم، شەرمەزارم بۆ ئەوەی روودەدات بەڵام لە کۆتاییدا ١١ یاریزان بەرامبەر ١١ یاریزانە و دەکرێت بدۆڕێیت یان بیبەیتەوە. داوای لێبوردن لە هاندەران دەکەین و تێدەگەین شەرم دەکەن لەوەی خۆیان بە هاندەرمان بزانن، بەڵام ئالێگری راهێنەری یوڤێنتۆسە و وەکو راهینەریش دەمێنێتەوە”.

دۆخە خراپەکەی یۆڤی تەنها لە چامپیۆنزلیگ نیە و لە خولی ئیتاڵیش لە پلەی هەشتەم دایە و لە کۆتا پێنج یاری تەنها یەک بردنەوەی هەیە.

Back to top button