ئیتاڵیابازاڕی گواستنهوهفهرهنساگرنگترین
پاریس لە ئیتاڵیا جێگرەوەی مێسی دەدۆزێتەوە

یانەی پاریس سان جێرمان خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەگەری رۆیشتنی لیۆنێل مێسی و جێگرەوەکەشی هەڵبژاردووە.
لیۆنێل مێسی هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی بەسەردەچێت و تا ئێستا بڕیاری مانەوەی نەداوە، بەگوێرەی توتۆ سپۆرت یانە ملیاردێرەکەی فەڕەنسا دەیانەوێت رافایل لیاوی ئەستێرەی میلان بگوازنەوە لەباری رۆیشتنی ئەفسانە ئەرژەنتینییەکە.
سەرچاوەکە دەشڵێت دوور نیە پاریس سزای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی لیاو بدات کە ١٥٠ ملیۆن یۆرۆیە ئەگەر خودی یاریزانەکە رازی بێت پەیوەندییان پێوە بکات. ئەمە لە کاتێکدا تەنها دوو وەرز لە گرێبەستی لاوە پۆرتوگالییەکە ماوە لەگەڵ میلان.
جگە لە پاریس، یانەکانی چێڵسی و مانچێستەر سیتیش گرنگییان بە تواناکانی ئەو یاریزانە داوە.
لیاو لەم وەرزەدا خاوەنی چوار گۆڵ و چوار ئەسیستە بۆ میلان تەنها لە هەشت یاری خولی ئیتاڵیدا.