Loading...
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئەتلەتیک: بەڵێ هالاند دەتوانێت مان سیتی جێبهێڵێت

Yariga App

ماڵپەڕی ئەتلەتیک ئاشکرای دەکات پێچەوانەی قسەکانی پێپ گواردیۆلا، ئێرلینگ هالاند دەتوانێت لە ٢٠٢٤ مان سیتی جێبهێڵێت بەڵام بە مەرجێک.

بەگوێرەی سەرچاوەکە ئەو ووتەیەی گواردیۆلا راست نیە کە وتبووی هیچ بەندێک لە گرێبەستەکەی هالاند نیە کە رێگەی بدات یانەکە جێبهێڵێت بەڵام ئاماژە بەوە کرا کە ناتوانێت بچێتە هیچ یانەیەکی دیکەی ئینگلیزی لەو ساڵەدا. واتە لە ٢٠٢٤ هالاند ئازادە  لە جێهێشتنی یانەکە ئەگەر بۆ یانەیەکی دەرەوەی ئینگلتەرا بێت.

بۆ ئەوەی ئەو کارە رووبدات دەبێت یانەیەک ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆ سزای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بدات. بەڵام رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی دەڵێت ١٨٠ ملیۆنە نەک ٢٠٠ ملیۆن.

هەواڵەکەی ئەتلەتیک، پێشهاتێکی باشە بۆ یانەکانی ریاڵ مەدرید و بایەرن میونشن کە پێشتر گرنگییان بەو یاریزانە داوە و ئاستە بەرزەکەی ئەو یاریزانە لەگەڵ ستیزن هێندەی تر چاوی یانەکانی بڕیوەتەوە سەری.

 

 

Back to top button