
جێرزی دودێک گۆڵپارێزی پێشووی ریاڵ مەدرید لە پەرتوکە نوێیەکەیدا باسی لایەنی شاراوەی چەند یاریزانێکی دژ و دۆست دەکات.
دودێک لەم رۆژانەدا پەرتوکێکی لەسەر ژیانی خۆی بڵاوکردەوە و بەم جۆرە باسی هەریەک لە گواردیۆلا، مێسی، رۆناڵدۆ و راول دەکات
گواردیۆلا و مێسی هەمیشە ئاژاوەیان دەنایەوە و هەوڵیان دەدا توڕەت بکەن، زۆربەی کاتیش بۆیان دەچووە سەر، من مێسیم بینیووە و بیستوومە کە هەندێک قسەی بە رامۆس و پێپێ دەگوت هەمیشە بڕوا ناکەیت لە دەمی کەسێک بێنە دەرەوە کە خۆی زۆر بە هێمن و لەسەر خۆ لای خەڵک نیشان دەدات.
دواتر گۆڵپارێز پۆڵەندییەکە باسی هاوتیمەکانی دەکات و دەڵێت “راول کەسێکی لوتبەرزە جگە لەوە مرۆڤێکی ئاساییە، رۆناڵدۆش خۆ پەرستە، پێی خۆش بوو یانەکە ١-٠ بیباتەوە و ئەو گۆڵەکە بکات وەک ئەوەی ٥-٠ براوە بن و خۆی گۆڵ نەکات بەڵام جگە لەوە کەسێکی سادەیە”.
دودێک لە نێوان ٢٠٠١-٢٠٠٧ گۆڵپارێزی لیڤەرپوول بوو، پاشان روویکردە ریاڵ مەدرید و چوار ساڵ لەو یانەیە وەکو گۆڵپارێزی یەدەگ مایەوە.