یاریگا–
جۆرجینیۆ ناوەڕاستکاری ئیتاڵی یانەی چێڵسی ئینگلیزی دەیەوێت پەیوەندی بە ریزەکانی بارسێلۆنای ئیسپانیاوە بکات.
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بەرێوەبەری کارەکانی ناوەڕاستکارەکەی بلوز لە بارسێلۆنا بووە و لەگەڵ بەرپرسی ئەو یانەیە لەسەر پرسی گواستنەوەی گفتوگۆیان کردووە و کارگێری بلاوگرانای ئاگادار کردووەتەوە ئەو یاریزانە ئامادەیە پەیوەندیان پێوە بکات.
رۆژنامە کەتەلۆنیەکە بڵاویشی کردەوە جۆرجینیۆ کۆتایی بە گرێبەستەکەی دێنێت و دەیەوێت پرێمەرلیگ جێبێڵێت.