Loading...
ئیتاڵیا

مانچینی: تەنها بە بردنەوەی جامی جیهانی داهاتوو دەتوانین زامی سەرنەکەوتن ساڕێژ بکەین

Yariga App

رۆبێرتۆ مانچینی راهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دەڵێت  ، دەبێت جامی جیهانی ٢٠٢٦  بەدەست بهێنن تاوەکو زامی نەگەیشتن بە جامی جیهانی قەتەڕ سارێژ بکەن.

ئیتاڵیا دوور لە چاوەڕوانییەکان نەگەیشتە جامی جیهانی زستانی ئەمساڵ لە قەتەڕ، راهێنەری ئەو هەڵبژاردەیەش بۆ کەناڵی رای بەر لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی ٢٠٢٤ وتی ” رەنگە لە یۆرۆ بکەوینە کۆمەڵەیەکی زەحمەت چونکە لە ئاستی دووهەم و چوارەمیش تیمی گرنگ هەن، لەم دواییە زۆر شانسمان نەبووە لە تیروپشکەکان بەڵام با بزانین چۆن دەبێت”.

سەبارەت بە نەگەشتن بە جامی جیهانی وتی “ئەوە برینێکە کە هێشتا خوێنی لێدێت و نابڕێتەوە بەڵام تەنها بە بردنەوەی جامی جیهانی دوای ئەمە دەتوانین ساڕێژی بکەین”.

ئازووری لە کاتێکدا نەگەیشتە جامی جیهانی، کە توانییان جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٢٠ ببەنەوە.

Back to top button