
یاریگا-ئەمڕۆ ئەنجامی تیروپشکی قۆناغی کۆمەڵەکانی پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی ٢٠٢٢ بۆ کیشوەری ئاسیا راگەیەندرا و عێراق و ئێران کەوتوونەتە یەک کۆمەڵەوە.
ئەم قۆناغە بە هەشت کۆمەڵەی پێنج تیمی بەڕێوەدەچێت و یارییەکان ٥-٩-٢٠١٩ دەست پێدەکەن و تاوەکو ٩-٦-٢٠٢٠ دەخەیانن.
کۆمەڵەکان بەم جۆرەن
کۆمەڵەی یەکەم: چین، سوریا، فلیپین، ماڵدیڤ، گوام
کۆمەڵەی دووهەم: ئوستراڵیا،ئوردن، تایپی چین، کوەیت، نیپاڵ
کۆمەڵەی سێهەم: ئێران، عێراق، بەحرەین، هۆنگ کۆنگ، کەمبۆدیا
کۆمەڵەی چوارەم: سعودیە، ئوزبەکستان، فەڵەستین، یەمەن، سینگاپور
کۆمەڵەی پێنجەم: بەنگلادش، عومان، هندستان، ئەفغانستان، قەتەڕ
کۆمەڵەی شەشەم: ژاپۆن، قیرغستیان،تاجیکستان، میەنمار، مۆنگۆلیا
کۆمەڵەی حەوتەم: ئیمارات، ڤیێتنام، تایلاند، مالیزیا، ئەندەنوسیا
کۆمەڵەی هەشتەم: کۆریای باشوور، لوبنان، کۆریای باکوور، تورکەمنستان، سری لانکا.
خاوەن یەکەمی کۆمەڵەکان لەگەڵ چوار باشترین دووهەم(١٢ تیم)، دەگەنە قۆناغی داهاتوو. هەمان ١٢ تیم راستەوخۆ دەگەنە کۆتاییەکانی جامی ئاسیای ٢٠٢٣.