
یاریگا-
پێدری ، ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی و هەڵبژاردەی ئیسپانیا دوو هەڵبژارد دەپاڵێوێت بۆ بردنەوەی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ.
وا بڕیارە یاریەكانی جامی جیهانی 2022 لە بەرواری 20ی مانگی 11 دەست پێبكات لە وڵاتی قەتەڕ و تا بەرواری 18ی مانگی 12 بەردەوام بێت.
سەبارەت بە هەڵبژاردەی ئیسپانیا ووتی: ئێمە تیمێكی لاوین و داهاتوویەكی نایاب چاوەڕێمان دەكات.
سەبارە بە پاڵێوراوەكان بۆ بردنەوەی نازناوەكە پێدری ووتی: دوو هەڵبژاردەی زۆر باش هەیە كە پاڵێوراون ئەوانیش بەڕازیل و ئەرجەنتینن ، ئەوان زۆر بەهێزن ئەرجەنتین میسی هەیە كە بە خواستێكی زۆرەوە دەڕوات و تواناكانی نەیماریش لەگەل بەڕازیل نایابە.