ئهوروپاچامپیۆنزلیگ
پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین یاریزانی هەفتەی چامپیۆنزلیگ

یاریگا-
هەژماری فەڕمی چامپیۆنزلیگ پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین یاریزانی هەفتەی ڕابردووی خولەكەی دەستنیشانكرد.
هەریەك لە یاریزانان ( بیلینگهام ، دی لۆرێنزۆ ، ئەندرێ سێلڤا ، دی ماریا ) پاڵێوراون بۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی گەڕی سێیەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
– بیلینگهام لە یاریەكەیان بەرامبەر سێڤییا توانی گۆڵێك تۆمار بكات و گۆڵێكیش درووست بكات.
– دی لۆرێنزۆ بەرامبەر ئەیاكس توانی گۆڵێك تۆمار بكات.
– ئەندرێ سێلڤا بەرامبەر سێڵتیك توانی دوو گۆڵ تۆمار بكات و گۆڵێكیش درووست بكات.
– دی ماریا بەرامبەر ماكابی حەیفا توانی سێ گۆڵ درووست بكات.