چامپیۆنزلیگ

یوفا سزای ناوبژیوانی ڤاڕی یارییەکەی بارسا و ئینتەر نادات و یارییەکی دیکەی پێبەخشی

یاریگا-یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا راستەوخۆ یارییەکی دیکەی بۆ ئەو ناوبژیوانەی ڤاڕ دەستنیشان کرد کە رەخنەی زۆری لەسەرە بەهۆی یارییەکەی بارسێلۆنا و ئینتەر.

یاریزانان و هاندەرانی بارسا توڕەن لەوەی لێدانێکی سزایی دروستیان بۆ هەژمارنەکرا لەلایەن پۆڵ ڤان بۆیکلی ناوبژیوان، بەو هۆیەوە بارسا یارییەکی ١-٠ دۆڕاند و ترسی ئەوەی لەسەرە نەگاتە قۆناغی ١٦ی خولی پاڵەوانەکان.

ئەمڕۆ یوفا رایگەیاند پۆڵ ناوبژیوانی ڤاڕی یاری نێوان رۆما و ریاڵ بیتس دەبێت لە خولی ئەورووپا کە یارییەکی دیکەی نێوان دوو یانەی ئیسپانی و ئیتاڵییە.

هەروەها ناوبژیوانی یەکەمی دیاریکراو بۆ ئەو یارییە ماتیج یوگی سلۆڤینی دەبێت.

بیتس هەردوو یارییەکەی کۆمەڵەکەی بردووەتەو  لە پلەی یەکەمدایە، رۆماش بە بردنەوە و دۆڕانێک لە پلەی سێهەمە.

بابەتی زیاتر

Back to top button