ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

بایرن میونشن ڕیكۆردێكی مێژووی كرد بە ناوی خۆیەوە

Yariga App

یاریگا-

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی ڕیكۆردێكی مێژووی كرد بە ناوی خۆیەوە كە پێشتر بە ناوی ڕیاڵ مەدریدەوە بوو.

بایرن میونشن لە یاریگای خۆیدا میوانداری ڤیكتۆریا پلزنی كرد و یاریەكەشی بە پێنج گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە ، لە میانەی یاریەكانی گەڕی سێیەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

بەو بردنەوەیەش یانە ئەڵمانیەكە ڕیكۆردی زۆرترین یاری كە تووشی شكست نەهاتوون لە قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا كرد بە ناوی خۆیەوە.

ئەو بردنەوەیە یاری ژمارە 31 بوو لە قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا كە یانە باڤاریەكە تووشی شكست نەهاتبێت بەوەش ڕیكۆردەكەی ڕیاڵ مەدریدی شكاند كە 30 یاری بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button