عێراقکوردستان

پێنج ئەندامی ڕاگەیاندنی یانەی هەولێر وازیان لە کارەکانیان هێنا

Captain Korek

لە ساتی دەستبەکاربوونی سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی نوێی یانەی هەولێر، ڕاگەیاندنێکی پرۆفیشناڵ و کارامە تر لە جاران لە یانەکە بەدی کران و توانیان سیماو ڕوویەکی جوانی یانەکە پێشکەش بە هاندەران و شەقامی وەرزشی عێڕاق بەگشتی بکەن.

ڕاگەیاندنی یانەی هەولێر کە پێكهاتبوون لە چەند کەسێك کە لە نێوانیاندا سەرپەرشتیار و بەرپرس و نووسەر و کامێرامان و فۆتۆگرافەر و دیزاینەری یانەکە بوون، بەڵام بەشێك لەم ئەندامانە ئەمڕۆ بە هۆی وەرنەگرتنی مووچەکانیان دەستیان لە کارەکانیان هەڵگرت، ( سەبوور ڕەشید و مەحمودگەردی و سانی ناسح ) وەك فۆتۆگرافەر و ( هۆگرتاهیر ) وەك دیزاینەر و ( هەردی مالیک ) وەکو نووسەر لە ڕاگەیاندنی یانەی هەولێر دەستیان لە کارەکانیان هەڵگرت، بە ووتەی خۆیان دەڵێن چەندین جار بەرپرسانی یانەی هەولێر بەڵێنیان داوە لە کات و ساتی خۆی مووچە کانمان پێبدەن بەڵام ئەوان بەڵێنی خۆیان نەبردۆتە سەر، هەردی مالیک لە لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە فیس بووک نوسیویەتی

(لە بابەتی خزمەت و یانەی هەولێر، کەس لە خۆم بە دڵسۆزتر نازانم، بەڵام لەبەر چەندان نادادپەروەری لە دابەشکردنی مووچەی کارمەندانی یانەی هەولێر و، پێنەدانی مووچەکانی بەشی راگەیاندن لە کاتی خۆی، وەک نووسەر و راگەیاندنکاری یانەی وەرزشی هەولێر، دەستم لەکار کێشایەوە.

سوێند بە خوا، لەبەر ناوی هەولێر زۆریش ئاراممان گرت، بەڵام نە گوێیان لێگرتین، نە هیچیان بۆ کردین، جوانترین بەرنامەشمان بۆ وەرزی نوێ دانابوو، بەڵام دەستەی کارگێڕی نەیانویست و فشەیان پێهات)

٭ ان شاء الله لە کاتێکی تر و لە پۆستێکی تردا، سەرجەم هۆکارەکانی وازهێنانم لە یانەی دایک، بڵاو دەکەمەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button