کوردستان

یانەی سەیدسادق هەڵوەشایەوە

دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئێوارە ( تەیوب حاجی ڕەشید) لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کەوا یانەکە لە خولی نایابی کوردستان دەکشێتەوە، کەمێک لە مەوبەر لە پەڕەی تایبەتی خۆیاندا یانەکە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

سەرۆکی یانەی سەیدسادق ڕایگەیاند : لە دەرگای زۆر بەرپرس و لایەنماندا بۆ ئەوەی هاوکاریمان بکەن بەڵام کەس گوێی بۆ نەگرتین، بەداخەوە گەیشتینە ئەوەی بڕیار بدەین نەک لە خولی کوردستان بکشێینەوە بەڵکو یانەکە هەڵوەشێنینەوە، لە دوایین ڕاگەیەنراوی یانەکەش دەڵێن (هاندەران و هاوشاریانی خۆشەویست، سەرجەم چین و توێژەکانی سەیدسادق، ئێمە دەزانین ئێوە چەند بە پەرۆشن بۆ یانەکەتان، ئێمە دەزانین ئێوە چەند دڵ خۆش دەبون بەسەرکەوتن و چەند دڵ تەنگ ئەبون بە شکستی یانەکەتان، ئێستایش ئەم دۆخەی کە هاتوەتە پێش پێچەوانەی خواستی هەموومانە، ئێمە لە پێناو ئەم یانەیە لە زۆر دەرگاماندا زۆر هەوڵمانداو داوامان کرد، بەڵام بەداخەوە بێ ئەنجام و بێ سود بوو، داوای لێبوردن لە گەورەو بچوکتان دەکەین)

 

بابەتی زیاتر

Back to top button