ئینگلتەراگرنگترین

جۆردان پیتەرسن نهێنییە گەورەکەی رۆناڵدۆ ئاشکرادەکات

Yariga App

یاریگا-جۆردان پیتەرسن ناوسەر و چالاکوان و پزیشکی دەروونی ناودار بۆ یەکەمجار ئاشکرایکرد بۆچی چاوی بە رۆناڵدۆ کەوتووە.

رۆناڵدۆ لە پێگەی فەرمی خۆی بەر لە ماوەیەک وێنەیەکی خۆی لەگەڵ کەسایەتییە ناودارەکە بڵاوکردەوە، ئەمەش وایکرد هەمووان بپرسن بۆچی رۆناڵدۆ چاوی بە پزیشکێکی دەروونی کەوتووە.

لە میانەی پڕۆگرامی بێ سانسۆر لەگەڵ  پیێرس مۆرگان، پیتەرسن نهێنییەکەی ئاشکراکرد و وتی رۆناڵدۆ پێویستی بە هاوکاری بووە تاوەکو بڕیار لە داهاتووی خۆی بدات

“ئەو بانگهێشتی کردم کە بچم بۆ ماڵەکەی، چونکە چەند کێشەیەکی هەبوو لە ژیانی خۆی چەند مانگێک لەمەوبەر وە هاوڕێیەکی ڤیدیۆکانی منی بۆ ناردبوو، وە ئەو تەماشای کردبوون و پاشانیش یەکێک لە کتێبەکانی منی خوێندبووەوە و سوودی لێ بینیبوو، هەربۆیە حەزی کردبوو قسە بکەین. من چووم بۆ ماڵەکەی و نزیکەی دوو کاتژمێر قسەمان کرد، ئەو هەموو ئەو کەلو پەل و کەرەستانەی نیشاندام کە وای لێدەکات هەمیشە لە بەرزترین ئاستی جەستەیی بمێنیتەوە، باسی پڕۆژە بازرگانییەکانیمان کرد و بەڵام زیاتر قسەکان لەسەر داهاتووی و ئەو بەربەستانە بوون کە تووشی هاتوون”.

پیێرس مۆرگانی پێشکەشکاریش کە هاوڕێیەکی نزیکی رۆناڵدۆیە لە هەمان بەرنامەدا ئاماژەی بەوە کرد، رۆناڵدۆ دۆخی دەروونی زۆر باشتر بوو پاش ئەوەی قسەی لەگەڵ پیتەرسن کرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button