کوردستان

دوای 15ساڵ یاریکرن کاپتنی یانەی سۆران وازهێنانی لە یانەکە ڕاگەیاند

ئیدریس حسێن کاپتنی یانەی سۆران دوای 15 ساڵ لە پۆشینی درێسی یانەکەی وازهێنانی ڕاگەیاند، ئیدریس لە گەڵ یانەکە توانی لە خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستانەوە سۆران سەربخات بۆ ڕیزی نایاب، لە ئەکاونتی تایبەت بەخۆی لە ماڵپەڕی فەیس بووک کاپتنی یانەی سۆران کارگێڕی یانەکەی تاوانبار دەکات بەوەی کە ئەوان هۆکار بوونە بۆ ئەوەی وازبهێنێت، تەواوی ڕوونکردنەوەکە دەڵێت :

“بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
دوای نزیکەی زیاتر لە 15 ساڵ خزمەتکردن وەکو کاپتن و سەرکردەی یانەی وەرزشی سۆران. کاتی ئەوە هات منیش دوایین لاپەرەی ئەو وێستگە گەشەی ژیانم دابخەم و بەسەری بەرز و دەسکەوتی گەورەوە وازهێنانم رابگەینم لەگەڵ یانەی وەرزشی سۆران، وە ئەم ئەرکە قورسە وئەم ئەمانەتە بدەمە دەست ئیوە هیوادارم لە ئاست ئەم ئامانەتە دابن…..
هیوادارم وەک چۆن لە رابردوو شوین پەنجەم دیارە لە ناو دڵ و چاوی هانداران لە داهاتوو بتوانم لە خزمەتان بەردەوام بم….
28 / 9 / 2022
لەمرۆ بەدواوە من هیچ پەیوەندیم بە یانەی دایک ناما ( یانەی سۆران)
دووای زیاتر لە 15 ساڵ لە ساردی و گەرمی و بەهەموو خۆشی و ناخۆشی و بەهەموو قوربانی دانێک ئامادەبوومە بەوپەری ئامانەت و بەرپرسیارەتییەوە ئامادەی خزمەت کردن بوومە بەم شارە و بەم یانەیە کەبە گەورەترین سەرمایە و شانازی دادەنیم،

وە لێرەشدا دەمەوێت بۆ هەموو لایەک روون بێت کە هۆکاری قورسترین وناخۆشترین بریاری ژیانی وەرزشیم بدەم بەهۆی کەم تەرخەمی و خەم ساردی دەستەی کارگێری یانەی سۆران…
هۆکار زۆرن بەلام نامەویت لێرە ئاماژەی پێبدەم….
زۆر زۆر داوای لێبوردن لە هاندەرە خۆشەویستەکان دەکەم کە نەمتوانی بۆ ئەمساڵ لەگەلتان بم داواکەتان جێ بە جێ بکەم زۆر سوپاس بۆ خەمخۆری و پاڵپشتیتان و بۆ نامە و تێلتان…..
تاکە شت کە دڵم پێی خۆش بوو لەم یانەیە تەنها هاندەرە خۆشەویستەکان بوون بۆیە تەنها داوای لیبوردن لە ئیوە دەکەم
تاکە کەسێک کە مافی سوپاس کردنی بەسەرمەوە هەبیت ئەویش بەرێز کاک رەمزی سەرۆکی پێشووی یانەی وەرزشی سۆرانە کە هەمیشە خەمخۆر و پاڵپشتی یانە بوە، هیوای سەرکەوتن بۆ یاریزانە هاوڕێکانم دەخوازم.

بابەتی زیاتر

Back to top button