مانچینی: دەنگم نوسا هێندا هاوارم کرد و ئیتاڵییەکی نوێ دروست دەکەم

رۆبێرتۆ مانچینی دەڵێت یارییەکی زۆر سەختییان تێپەڕاندووە بەرامبەر هەنگاریا و کار لەسەر ئیتاڵیایەکی تازە دەکات.
ئازووری بەشداری جامی جیهانی ناکات بەڵام شەوی رابردوو کەمێک سەبووری بەدڵی هاندەرانی ئەو هەڵبژاردەیە هات پاش گەیشتنیان بە قۆناغی پێش کۆتایی خولی نەتەوەکانی ئەورووپا و شکستهێنان بە هەنگاریای سەرسەخت.
ئالێگری دوای یارییەکە وتی “یارییەکی قورس بوو، هەموو شتێک زۆر باش تاوەکو کۆتا ٢٠ خولەک، بەڕاستی دەبێت فێری ئەوە ببین بۆ ٩٠ خولەک کۆنترۆڵی یاری بکەین، یاریکردن بەو باشییە و تۆمارکردنی دوو گۆڵ پاشان ٢٠ خولەکی کۆتا بەو شێوە خراپە دەربکەوین هیچ مانایەکی نیە. دەنگم نوسا هێندە هاوارم کرد لە کۆتاییەکان”.
پاشانیش وتی “چەند یاریزانێك لە هێڵی یەدەگن کە دەکرا بەشداربن بەڵام بەشێوەیەکی گشتی ئەمە ئیتاڵیا تازەکەیە و ماوەیەکە کاری لەسەر دەکەم و ئیتاڵیایەکی تازە دروست دەکەین. گەیشتن بە کۆتا چوار تیمی خولی نەتەوەکان رەنگە شتێکی وەها نەبێت بەڵام لە مانگی شەش ئەنجامەکەی دەبینن”.