یاریگا-
ڕۆناڵد ئاراوخۆی ئۆرۆگوایی و ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بەیاننامەیەكی لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاوكردەوە ، دوای ئەوەی بڕیاریدا نەشتەرگەری ئەنجام بدات.
لە یاری هەڵبژاردەكەی بەرامبەر ئێران ئاراوخۆ تووشی پێكان هات و بەهۆیەوە یاریگای جێهێشت و وا بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە نەشتەرگەری ئەنجام بدات.
لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بەرگریکارەكەی بلاوگرانا نووسیویەتی: ”من دەمەوێت هۆکاری خۆم بخەمەڕوو کە بۆچی ئەم بڕیارەم داوە بۆ ئەوەی لە قسە و باسەکان دوور بکەومەوە، تیمەکەمم خۆشدەوێت و وڵاتەکەمم خۆشدەوێت دوای راوێژکردن لەگەڵ چەند پزیشکێکی پسپۆڕ، بڕیارماندا کە نەشتەرگەرییەکە باشترین بژاردەیە”.
هەروەها ووتیشی: گرنگترین شت ئەوەیە تهندروست بین و له زوترین كاتدا بە توانای 100% بگەڕێمەوە، ئهمانه كاته سهختهكانه و دهمهوێت لێرەوە سوپاسی ههموو ئهو كهسانه بكهم كه پاڵپشتم بوون ، بە ماندووبوونەوە هەموو هەوڵێک دەدەم بۆ ئەوەی بە زووترین کات بگەڕێمەوە”.