کوردستان

یانەی بروسك ڕاهێنەری دیاریکرد

دوێنێ ئێوارە25/9/2022 لە بارەگای سەرەکی یانەی بروسك بە ئامادەبوونی سەرۆکی یانە و دەستەی کارگێڕی یانەکە، ڕاهێنەری نوێ بۆ یانەی بروسك دەستنیشانکرا.

بە کۆی دەنگی سەرجەم ئەندامانی دەستەی کارگێڕی یانەی بروسك، بڕیاردرا بە دانانی ( شوان ئەنوەر ) وەك ڕاهێنەری تیپەکە بۆ وەرزی نوێی ڕکابەریەکانی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان، هەروەها ( بەشدارحەسەن ) کە یاریزانی دێرینی یانەکەیە بە یاریدەدەری ڕاهێنەر دەستنیشانکرا و ڕاهێنەری گۆڵپارێز لە داهاتوویەکی نزیکدا لە لایەن ڕاهێنەرەوە دیاری دەکرێت.

بڕیارە وەرزی نوێی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان ڕۆژی 14/11/2022 دەستپێبکات، واتە دوای مانگێک لە دەسپێکی خولی یانە پلە نایابەکانی کوردستان.

بابەتی زیاتر

Back to top button