کوردستان

یانەی سۆران سێ هێرشبەری گواستەوە ڕیزەکانی

هەرچەندە دواکەوتن لە دەستپێکردنی مەشق و  پێکهێنانی تیپی تۆپی پێی یانەکەیان بۆ بەشداریکردن لە وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان، یانەی سۆران بۆ بەهێزکردنی پێکهاتەکەی سێ هێرشبەری گواستەوە ڕیزەکانی.

سۆران بە ڕاهێنەرایەتی ( ڕەفیق سەعید ) ڕۆژانە لە مەشەکان بەردەوامن، بە هۆی دواکەوتنیان لە خۆ ئامادەکردن بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان، یانەکە بە چڕی مەشق دەکات بۆ ئەوەی بتوانن قەرەبووی دواکەوتنی کات بکەنەوە و تیپێکی شایستە بۆ ئەم ناوچەیە پێکبهێنن کە خاوەن هاندەر و هەوادارێکی زۆرن.
دوێنێ یانەی سۆران گرێبەستی سێ هێرشبەری ڕاگەیاند، ( وەزاح مالیك ) هێرشبەری وەرزی ڕابردووی یانەکە بە فەرمی گرێبەستەکەی بۆ وەرزێکی تر نوێ کردەوە.


( دڵشادئیدریس عاسی ) هێرشبەری وەرزی ڕابردووی یانەی سلێمانی بە فەرمی واژۆی لە سەر گرێبەستی یانەی سۆران کرد.


هەروەها هێرشبەری وەرزی ڕابردووی یانەی ناسڕیە ( عەلامەحەمەد موحسن ) بە فەرمی پەیوەندی بە یانەکەوە کرد.


یانەی سۆران وەرزی ڕابردوو کێبڕکێی مانەوەی دەکرد لە ڕیزی نایاب، بۆ ئەم وەرزەی نوێی خولی نایابی کوردستان ئامانجی یانەکە بە دەستهێنانی ئەنجامێکی شایستە یە بۆ یانەکە و هاندەرەکانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button