یاریگا–
چاڤی هێرناندێز، راهێنەری یانەی بارسێلۆنا بەهۆی پێکانی هەردوو بەرگریکاری یانەکەی کوندێ و ئاراوخۆ، دەیەوێت گۆڕانکاری لە پێکهاتەکەی بکات.
خاڤی میگێل رۆژنامەنوسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، راهێنەرەکەی بلاوگرانا دەیەوێت لە یارییەکانی داهاتوو بۆ دلی بەرگری پشت بە تواناکانی دی یۆنگ و مارکۆس ئالۆنسۆ ببەستێت و، بەم شێوەیە کێشەکانی چارەسەر بکات.
دی یۆنگ وەرزی رابردوو چەند جارێک لە دلی بەرگری تاقیکراوەتەوە و سەرکەوتوو بووە، ئەمجارەیان دەیەوێت ئالۆنسۆش تاقی بکاتەوە.