ئه‌وروپا

هالاند بەشداری لە سەرجەم گۆڵەكانی نەرویج كردووە لە نەیشن لیگ

یاریگا-

ئیرلینگ هالاندی نەرویجی و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی بەشداری لە سەرجەم گۆڵەكانی هەڵبژاردەكەی كردووە لە نەیشن لیگ.

سلۆڤینیا و نەرویج ڕووبەڕووی یەك بوونەوە و یاریەكە بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە بەرژەوەندی سلۆڤینیا كۆتایی هات و هالاند گۆڵەكەی نەرویجی تۆمار كرد.

بەپێی تۆڕی سكواكا هالاند بەشداری لە سەرجەم گۆڵەكانی نەرویج كردووە لە پاڵەوانیەتی نەیشن لیگ ، كە حەوت گۆڵیان تۆمار كردووە گۆڵكارەكەی سیتیزن شەش گۆڵی تۆمار كردووە و گۆڵێكیشی درووست كردووە.

هالاند لە 22 یاریدا لەگەڵ هەڵبژاردەكەی بەشداری كردووە توانیویەتی 21 گۆڵ تۆمار بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button