کوردستان

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیار و ڕاسپاردەی نوێی دەرکرد

ئەمڕۆ شەممە 24/9/2022 لە بارەگای تایبەت بە خۆی لە شاری هەولێر، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بە ئامادەبوونی سەرۆك و جێگر و سەرجەم ئەندامانی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا، لە کۆ بوونەوەکەدا بڕیاردرا بە دابەزاندنی یانەی نەورۆز بۆ ڕیزی یانە پلە یەکەکانی کوردستان بۆ وەرزی داهاتوو بە هۆی کشانەوەیان لە خولی نایابی کوردستان.

بڕیار و ڕاسپاردەکان

1- دوابەدوای نووسراوی یانەی وەرزشی نەورۆز ژمارە 327 لەبەرواری 28-8-2022 سەبارەت بەکشانەوەی لەخولی نایابی کوردستان بۆ وەرزی 2022-2023 ، بەپێی مادەی نۆیەم لە بڕگەی 2 خاڵی( أ ) بڕیاردرا بە دابەزاندنی یەک پلە واتە لە وەرزی 2023-2024 لەخولی پلە یەکی کوردستان یاری دەکات .
2-ئاراستە کردنی نووسراوێک بۆ لیژنەی ئۆلۆمپی کوردستان سەبارەت بەکشانەوەی یانەی وەرزشی نەورۆز لەخولی نایابی کوردستان بۆ وەرزی 2022-2023 .
3-ئاراستە کردنی نووسراوێک بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەرزش سەبارەت بەکشانەوەی یانەی وەرزشی نەورۆز لەخولی نایابی کوردستان بۆ وەرزی 2022-2023 .
4- لە دوای کشانەوەی یانە یاخود بایکۆتکردن لەخولەکانی کوردستان بەهەر پاساوێک وە بەمەبەستی بەردەوامبوونی یاریزانان لە چالاکیەکان و پارێزگاریکردن لەمافی یاریزانان لەکشت ئاستەکان ( پێشکەوتووان -لاوان – تازەپێگەیشتووان ) بڕیاردرا بە پێکهێنانی لیژنەیەک لەم بەڕێزانەی کە ناویان لە خوارەوە هاتووە کە راسپاردەو پێشنیاری خۆیان بەرزکەنەوە بۆ کۆبوونەوەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان :
تاڕق عبدالرحمن (سەرۆک لیژنە )
هادی کەریم (ئەندام )
عدنان عبدالرحمن ( ئەندام )

 

بابەتی زیاتر

Back to top button