کاپتنی یانەی سەیدسادق ڕیزی یانەکەی جێهێشت

کاپتن و یاریزانی دڵی بەرگری یانەی سەیدسادق ( دیار کاکە برا ) دوای چوار ساڵ لە یاریکردن ڕیزی یانەکەی جێهێشت، دیار لە ڕوونکردنەوەیەکی تایبەتدا لە ئەکاونتی خۆی باس لەوە دەکات کەوا جێهێشتنی یانەی سەید سادق پەیوەندی بە کێشەکانی ئەم دواییەی یانەکە نیە خۆم ناتوانم چیتر بەردەوام بم.
کاپتنەکەی یانەی سەید سادق لە ڕوونکردنەوە کەیدا دەڵێت :
دوای چوار ساڵ یاری کردن خزمەت کردن بە یانەی شارەکەمان (سەیدسادق) بەدەست هێنانی چەندین ئەنجامی شایستە بۆ شارەکەمان لە ئەمڕۆ بەدواوە هیچ پەیوەندیکم بەیانەی سەیدسادقەوە نەماوە ،بۆئەوەی زیاتر ڕون و ئاشکرابێت لای هەمووان هۆکاری من هیچ پەیوەندی بەقەیرانی دارای ئێستای یانەکەوە نەبوەو ڕابردوش شایەتی ئەوەیە لە چەند کات و بارودۆخی سەختی یانەکە هەرگیز ڕۆژێک دانەبڕاوم لەیانەکە بە ئەرکیشم زانیوە هەمیشە نەم کردوە بەمنەت بەسەر یانەکەو هاندەرانی شارەکەوەبەلام بەداخەوە خزمەتەکەمان وەک پێویست لەبەر چاو نەگیرا ، دوای چەند کێشەو گیرو گرفت لەگەڵ ایدارەی یانەکە و چەند کێشەیەکی تایبەت کەنەدەبوو ڕو بدەن نەمتوانی بەردەوام بم سەراڕای گەڕاندنەوەی سەرجەم حەقوو مافەکانی خۆم لەلایەن ایدارەی یانەکەوە بەڵام نەمتوانی بەردەوام بم بەداوای لێبوردنەوە .
لەکۆتایدا زۆر سپاس بۆ ایدارەو سەرجەم ستافی یانەکە وە زۆر سپاس بۆ هاندەرانی خۆشەویستی یانەکەو هیوای سەرکەوتنیان بۆدەخوازم ،هەمیشە لەدلمدا دەمێننەوە.
بەپێی چەند سەرچاوەیەکیش ڕەنگە یاریزانی ناوبراو بە زووترین کات یانەی داهاتووی ئاشکرا بکات کە نزیکترینیان یانەی دەربەندیخانە بۆ ئەوەی درێژە بە کاروانی وەرزشی خۆی لێبدات.