کوردستان

یانەی سەیدسادق لە لێواری هەڵوەشانەوەیە

دوای ئەوەی وەرزی ڕابردوو لە یەکەم بەشداریکردنیان لە خولی نایابی کوردستان توانیان پلەی سێیەم بە دەستبهێنن، بۆ ئەم وەرزە یانەکە لە بارودۆخێکی خراپدایە و ئەگەر هەیە بەفەرمی لە خولی نایابی کوردستان بکشێتەوە.

بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست یاریگانێت کەوتووتوە ئەمڕۆ ڕاهێنەری یانەکە ( ڕەمزی ساڵح ) و یاریدەدەرەکانی و هەروەها نۆ یاریزان کە خەڵکی شاری کەرکوکن ڕیزی یانەکەیان جێهێشتووە، داوایان لە بەرپرسانی یانەکە کردووە تا ڕۆژی شەممە دۆخەکە دەبێ چارەسەر بکەن ئەگینا ئەوان بە فەرمی پەیوندیان بە یانەکە نامێنێت.

بۆ ئەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان یانەی سەیدسادق کە خاوەن هاندەرێکی زۆرە، تووشی گرفتی دارایی هاتووە و بەرپرسانی یانەکە دەڵێن مانگێکە لە سەر ئەرکی خۆمان تیپەکە بەڕێوەدەبەین و هیچ کەس و لایەنێک ئاوڕی لە ئێمە نەداوەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button