یاریگا–
ئالڤارۆ مۆراتا، هێرشبەری ئیسپانی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید ئاشکرای دەکات، چاڤی راهێنەری بارسێلۆنا داوای لێکردووە پەیوەندی بە یانەکەیەوە بکات.
هێرشبەرەکەی رۆخێ بلانکۆس لە دیمانەیەکدا ئاشکرای دەکات “ کاتێک لە ریزەکانی یوڤێنتوس بوو، راهێنەرەکەی بلاوگرانا پەیوەندی پێوە کردووە و داوای لێکردووە گرێبەست لەگەڵ یانەکەی واژۆ بکات، بەڵام لە کۆتاییدا نەیتوانی ئەم کارە بکات “.
مۆراتا گووتیشی ئەو کات ماسیمیلیانۆ ئالێگری راهێنەری خانمە پیرەکە رێگەی پێنەدام یانەکەم جێبێڵم و پەیوەند بە بارسێلۆنا بکەم.