کوردستان

بە شێوازێکی جیاواز تیروپشکی خولی نایابی کوردستان بەڕێوەچوو

دوێنێ ئێوارە 18/9/2022 بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگر و سەرجەم ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان و نوێنەری سەرجەم یانە بەشدار بووەکانی خولی نایابی کوردستان تیروپشک بۆ وەرزی نوێی 2022_2023ـی بە شێوازێکی سەردەمیانە ڕاکێشرا.

چەند خولەکێك پێش دەسپێکی مەڕاسیمی تیروپشکەکە، یانەی نەورۆز بە فەرمی کشانەوەی خۆیان لە خولی نایابی کوردستان ڕاگەیاند، بە مەش بۆ وەرزی نوێی خولەکە تەنها 15 یانە بەشداری دەکەن و یارییەکانی شەش ڕۆژ جارێك بەڕێوەدەچێت و بڕیاریشە 13ـی مانگی داهاتوو دەسپێکی وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان بێت.

یارییەکانی گەڕی یەکەم بەم شێوەیە و یانەی سیروانی نوێ پاڵەوانی وەرزی ڕبردوو چاوەڕوانە

چەمچەماڵ × شەقڵاوە

دهۆك × شێروانە

ئارارات × چوارقوڕنە

هەندرێن × سۆران

پێشمەرگەی هەولێر × ئاکرێ

دەربەندیخان × برایەتی

سەیدسادق × زاخۆ

 

بابەتی زیاتر

Back to top button