یاریگا–
دیێگۆ سیمیۆنێ، راهێنەری یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانیا رەخنە لە شێوازی یاریکردنی یاریزانانی یانەی ریال مەدرید دەگرێت.
راهێنەرەکەی رۆخێ بلانکۆس دوای دۆڕانی یانەکەی لە دێربی مەدرید دەڵێت “ یاریزانانی بەرامبەر بە شێوەیەکی زۆر توند بەرگریان دەکرد، ئێمە هەر کاتێک بەم شێوەیە یاری دەکەین، خەڵک رەخنەمان لێدەگرن و داوامان لێدەکەن واز لە یاری بەرگری بێنین “.
ریال مەدرید لە دێربی مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی 2-1 لە ئاتلێتیکۆی بردەوە و تاکە یانە لەسەر ئاستی پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپا هەر هەموو یارییەکانی بردبێتەوە.