ئیتاڵیا
ئینتەر بەدوای سپۆنسەرێکی نوێ دەگەڕێت بۆ سەر درێسەکەی

یانەی ئینتەرمیلان دەیەوێت لە مانگی یەکدا سپۆنسەرێکی نوێ بۆ سەر درێسی یانەکەی بدۆزیتەوە.
نێرازوری لە ساڵی ١٩٩٥ ـەوە بە بێ کێشە لەگەڵ پیڕێڵی کاری دەکرد و ئەو کۆمپانیایە ببووە بەشێک لە کلتورو درێسی یانەکە بەڵام پارساڵ ماڵئاواییان لە یەک کرد و لەو کاتەوە ئینتەر لە کێشەدایە.
پاش ئەوان سۆسیۆس جێگەی گرتنەوە و دوای یەك ساڵ گرێبەستی نێوانیان هەڵوەشایەوە،بۆ ئەم وەرزەش دیجیتاڵ بیتس سپۆنسەر بوون بەڵام تا ئێستا پارەکەیان نەداوە و ئەمەش وایکردووە یانەکە بڕیاری لابردیان بدات.