Loading...
ئیتاڵیا

لەسەر سکاڵای پۆگبا، براکەی دەستگیرکرا

Yariga App

ماتیاس پۆگبا برای پاوڵ پۆگبا لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا و تۆمەتبارە بە  هەڕەشەکردن لە براکەی و هەوڵدان بۆ لێسەندنی پارە.

ماتیاس و گروپێک رایانگەیاند کەوا نهێنی و “تاوان” ـەکانی پۆگبای برای ئاشکرا دەکەن، لە بەرامبەر ئەوەش داوای ١٣ ملیۆن یۆرۆیان کردبوو. دوای ئەوە پاوڵ بەفەرمی سکاڵای لە دژییان تۆمارکرد و چوار کەس لەژێر لێپێچینەوەدان یەکێکیان براکەیەتی.

بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس، پۆلیس بەڵگەی پێویستی لەبەردەست بووە تاوەکو  تاوانەکە بەسەریاندا ساغ ببێتەوە و قۆڵبەست بکرێن.  هەنگاوی دواتریش دەنێردرێن بۆ دادگا .

 

پۆگبای ٢٩ ساڵ وتبووی، جگە لە براکەی یەکێکی دیکەشیان هاوڕێی منداڵییەتی و لە مانگی سێی ئەمساڵ دا ١٠٠ هەزار یۆرۆی پێداون بەڵام ئەو گروپە داوای ١٣ ملیۆن دەکەن بە بیانووی ئەوەی ماوەی ١٣ ساڵە  خزمەتگوزاری ئەمنی و پاراستنی ئەو یاریزانەیان لە ئەستۆ بووە.

Back to top button