یاریگا-
كیلیان ئیمباپێی فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی پێشەنگی ئەو یاریزانانەی گرتووە كە خاوەنی زۆرترین موچەن لە ساڵی 2022.
كۆمپانیای میدیایی “سپۆرتیكۆ” كه تایبهته به جیهانی وهرزش و بازرگانی، لیستی ئهو 10 یاریزانهی ئاشكرا كردووه كه زۆرترین موچهیان له جیهاندا ههیه بۆ ساڵی 2022، ههروهها بە ڕهچاوكردنی مووچهكانیان لهگهڵ یانهكانیان و گرێبهستهكانی ریكلام كردن.
لیستی ئەو یاریزانانەی خاوەنی زۆرترین موچەن لە ساڵی 2022:
1- كیلیان ئیمباپێ: بە مووچەی ساڵانەی 125 ملیۆن یۆرۆ، بڕی 105 ملیۆن یۆرۆ مووچەکەی لە پاریس سانجێرمان و 20 ملیۆن یۆرۆ لە گرێبەستە ریکلامییەکان.
2- كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ: بە موچەی ساڵانەی 113 ملیۆن یۆرۆ، بڕی 53 ملیۆن یۆرۆ مووچەكەی لە مانچستەر یونایتد و 60 ملیۆن یۆرۆش لە گرێبەستە ریکلامییەکان.
3- لیۆنێل میسی: بە موچەی ساڵانەی 110 ملیۆن یۆرۆ ، بڕی 62 ملیۆن یۆرۆ مووچەی پاریس سانجێرمان و 48 ملیۆن یۆرۆ لە گرێبەستە ریکلامییەکان.
4- نەیمار دا سێلڤا: بە مووچەی ساڵانەی 91 ملیۆن یۆرۆ، بڕی 56 ملیۆن یۆرۆ مووچەكەی لە پاریس سانجێرمان و 35 ملیۆن یۆرۆ لە گرێبەستە ریکلامییەکان.
5- محەمەد سەڵاح: بە مووچەی ساڵانەی 39.5 ملیۆن یۆرۆ، بڕی24.5 ملیۆن یۆرۆ مووچەکەی لە لیڤەرپوول، هەروەها 15 ملیۆن یۆرۆ لە گرێبەستە ریکلامییەکان.
6- ئیدین هازارد: بە مووچەی ساڵانەی 31.3 ملیۆن یۆرۆ بڕی 28.6 ملیۆن یۆرۆ موچەكەی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید ، هەروەها لە گرێبەستە ریکلامییەکان 2.5 ملیۆن یۆرۆی دەستدەکەوێت.
7- ئەندرێس ئینێستا: بە مووچەی ساڵانەی ٣٠ ملیۆن یۆرۆ، زیاتر لە ٢٣ ملیۆن یۆرۆ مووچەکەی لەگەڵ ڤیسێل كۆبی ، هەروەها ٧ ملیۆن یۆرۆ لە گرێبەستی ریکلام وەردەگرێت.
8- ڕەحیم ستیرلینگ: بە مووچەی ساڵانەی 29.4 ملیۆن یۆرۆ، 21.4 ملیۆن یۆرۆ مووچەكەی لەگەڵ چێڵسی، هەروەها 8 ملیۆن یۆرۆ لە گرێبەستە ریکلامییەکان.
9- كیڤن دی برۆین: بەمووچەی ساڵانەی 29 ملیۆن یۆرۆ، زیاتر لە 25.5 ملیۆن یۆرۆ مووچەکەی لە مانچستەر سیتی، هەروەها 3.5 ملیۆن یۆرۆ لە گرێبەستە ڕیكلامیەكان.
10- ئەنتوان گریزمان: بە مووچەی ساڵانەی 27.5 ملیۆن یۆرۆ، 22 ملیۆن یۆرۆ مووچەكەی و هەروەها 5.5 ملیۆن یۆرۆ لە گرێبەستە ریکلامییەکان.