[dynamic_ads type_ad="carousel" force_page_name="home"]
ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

گرێبەستی رامۆس نوێ دەکرێتەوە

Yariga App

یاریگا
لویس کامپس، بەرێوەبەری وەرزشی لە یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا، باس لە نوێکردنەوەی گرێبەستی سێرخیۆ رامۆس بەرگریکاری ئیسپانی یانەکەیان دەکات.

بەرێوەبەرەکەی شازادەکان لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ماڵپەری ئێکیپی فەرەنسی لەبارەی جارەنوسی بەرگریکاری ئیسپانی یانەکەیان دەلێت ” لەگەڵ ئەو یاریزانە قسەم کردووە و، ئەو لەگەڵ ئێمە دڵخۆشە و ئەم وەرزە ئاستێکی باشی پێشکەش کردووە و، ئەگەر بەم شێوەیە بەردەوام بێت لەوانەیە گرێبەستەکەی بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە نوێ بکەینەوە ”.

رامۆس وەرزی رابردوو دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید، بێ بەرامبەر یانەکەی جێهێشت و پەیوەندی بە یانەی پاریس سانجێرمان کرد و، گرێبەستەکەی ساڵی 2023 کۆتایی دێت.

Back to top button