یاریگا-
یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە، بۆ بەرگریکردن لە هێرشبەرە بەڕازیلییەکەی یانەكەیان ڤینیسیۆس جونیۆر، لەبەرامبەر ئەو لێدوانانە كە بەرامبەر یاریزانەکە درا.
پێش دێربی مەدرید كۆكی لە لێدوانێكیدا ڕایگەیاند ئەگەر ڤینیسیۆس لە وان‌دا میترۆپۆلیتانۆ گۆڵ تۆمار بكات و بیەوێت بە سەماكردن ئاهەنگ بگێڕێت بەرامبەر هاندەرانمان ئەوا بە دلنیاییەوە كێشەیەك درووست دەبێت.
لە بەیاننامەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە ڕیاڵ مەدرید پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ ڤینیسیۆس جونیۆر دەردەبڕێت، ڕوونیکردەوە کە “تۆپی پێ وەرزشێکی جیهانییە و دەبێت نمونەیەك بێت بۆ پێکەوەژیان”.
ئاماژه بەوەشكراوە كه یانه‌كه خزمەتگوزاریە یاساییه‌كانی ئاراسته كردووه بۆ ئه‌وه‌ی رێوشوێنی یاسایی بگرنه به‌ر له به‌رامبه‌ر هه‌ر كه‌سێك كه ده‌ربڕینی ره‌گه‌زپه‌رستی له دژی یاریزانانی تیپه‌كه بەكار دەهێنێت.