کوردستان

بە فەرمی یانەی شەقڵاوە بەشداری خولی نایابی کوردستان دەکات

یانەی شەقڵاوە دوو وەرز بەر لە ئێستا گەیشتە ڕیزی یانە پلە نایابەکانی کوردستان و پارساڵیش مانەوەی خۆی لە خولەکە مسۆگەر کرد، هەرچەندە بۆ ئەم وەرزە دەنگۆیەکی زۆر هەبوو بە هۆی نەبوونی پاڵپشتی دارایی شەقڵاوە بەشداری خولی نایابی کوردستان نەکات چونکە یانەکە مەشقەکانی دەست پێنەکردبوو هەرچەندە کەمتر لە مانگێک ماوە بۆ دەستپێکی وەرزی نوێی خولەکە

دوێنێ بە فەرمی یانەی شەقڵاوە دەستی بە ئامادەکارییەکان کرد بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان بە سەرپەرشتی ( سروودغازی ) ڕاهێنەر، هەروەها یانەکە چەند یاریزانێکی تازەیان ناساند وەك ( ئامانج ئەکرەم) گۆڵکاری جامی کوردستانی وەرزی ڕابردوو لە یانەی برایەتی و ( شەمزین یاسین ) لە یانەی برایەتی گرێبەستیان لەگەڵ واژۆکرا، هەرەها یانەکە سەرکەوتوو بوو لە گەڕانەوەی یاریزان ( مەحەمەد هاوار ) لە یانەی هەندرێن و نوێکردنەوەی گرێبەستی ( ئاشتی ئیدریس)ـی بەرگریکاری یانەکە، بڕیاریشە لەم چەند ڕۆژە پێکهاتەی تیپەکە تەواو بکەن و پاڵپشت بە هاندەرانیان ئەنجامێکی شایستە بە دەست بێنن بۆ وەرزی نوێ.

دوێنێ پێش دەستپێکی مەشقەکانی یانەکە ( زیادخۆشناو) سەرۆکی پێشووی یانەی شەقڵاوە سەردانی یاریزانەکانی کردوو بە گۆرانی کاڵێ کاڵێ وەك هەمیشە دڵی هەمووانی خۆشکرد و بەڵێنی پاڵپشتی و پشتگیری پێڕاگەیاندن.

بابەتی زیاتر

Back to top button