Loading...
ئیسپانیا

چارەنووسی بەنزیمە بۆ دێربی یەکلا بووەتەوە

Yariga App

یاریگا-هەفتەی داهاتوو دێربی گەورەی مەدرید لە نێوان ریاڵ و ئەتڵەتیکۆ ئەنجام دەدرێت و کەریم بەنزیمە بەشێک نابێت لە یارییەکە بەپێی نوێترین زانیارییەکان.

بەگوێرەی هەردوو رۆژنامەنووسی ئیسپانی میگێل ئەنخل دیاز و ئێدو ئاگیێری، بەنزیمە بە باشی قۆناغەکانی چاکبوونەوەی بڕیووە بەڵام  یانەکە بەنیاز نیە سەرکێشی پێوە بکات.

کەریم لە یارییەکەی بەرامبەر سەڵتیک تووشی پێکان هات و بەهۆیەوە بەرامبەر مایۆرکا بەشدار نەبوو، هەروەها لە یارییەکەی ئەمڕۆش لە خولی پاڵەوانەکان دا بەرامبەر لایپزیگ یاری ناکات.

دوابەدوای یارییەکەی دێربی، پشووی یارییە نێودەوڵەتییەکان دەست پێدەکات و ریاڵ مەدرید دەیەوێت تاوەکو ١٠/٢ ئەو یاریزانە بە ئاسوودەیی پشوو بدات و بە ئامادەیی بگەڕێتەوە.

Back to top button