ئیتاڵیا
ئینسینی: یاری نەکردن بۆ ناپۆلی ئازارم دەدات

یاریگا-لۆرێنزۆ ئینسینی کاپتن و یاریزانی پێشووی یانەی ناپۆلی دەڵێت ناتوانێت سەیری یارییەکانی یانەکەی پێشووی بکات چونکە ئازار دەچێژێت کە ناتوانێت لەگەڵیان بێت.
ئینسینی ماوەی ١٢ ساڵ یاریزانی ناپۆلی بوو تاوەکو هاوینی ئەمساڵ لە تەمەنی ٣١ ساڵیدا روویکردە تۆرۆنتۆ . ناوبراو بۆ دازن وتی “پەشیمانییەک کە هەمە ئەوەیە لەگەڵ ناپۆلی خولی ئیتاڵیمان نەبردەوە. ئەوکاتانەی ساری و سپالێتی راهێنەر بوون چانسی ئەوەمان هەبوو بەڵام سەرکەوتوو نەبووین بە تایبەت لەگەڵ ساری
سەبارەت بەوەی ئایا سەیری یارییەکانی ناپۆلی دەکات وتی “نەخێر ناتوانم،زۆر بە ئازارە سەیری بکەم و نەتوانم یارییان لەگەڵ بکەم هەرچەندە پەشیمان نیم لە رۆیشتنم، ئەمە ژیانە و ئەوەی لەدەستم هات بۆم کردن”.