ئینگلتەرا
تێد بۆیلی و خۆرخی مێندێز سەرقاڵی کڕینەوەی یانەکەن

تێد بۆیلی خاوەنی نوێی یانەی چێڵسی لە رێگەی خۆرخی مێندێزەوە سەرقاڵی کڕینەوەی یانەیەکە لە پۆرتوگال..
بەگوێرەی دەیلی مەیل، تێد بۆیلی ئەمریکی دەیەوێت هاوشێوەی گروپی تۆپی پێی سیتی ، گروپێک دروست بکات و لە هەمان کاتدا خاوەنداری چەند یانەیەک بکەن.
بەگووتەی سەرچاوەکە هاوکات تێد، نیل باسی بەڕێوبەری ئەکادیمیای چێلسی راسپاردووە هاوکار بێت لە دەستنیشانکردنی یانەیەک لە خولی پۆرتوگالی تاوەکو بیکڕنەوە.
گروپی تۆپی پێی سیتی خاوەنی یانەکانی مان سیتی، جیرۆنا، ترۆیس، نیو یۆرک سیتی و میڵبۆرن سیتین و بە گەورەترین گروپی تۆپی پێ دادەنرێن.