Loading...
ئیتاڵیا

ئۆریگی ماوەیەک دووردەکەوێتەوە

Yariga App

یاریگا-پێکانەکەی دیڤۆک ئۆریگی لەوە قورسترە کە چاوەڕوان دەکرا و ماوەیەک دادەبڕێت

هێرشبەرە بەلجیکییەکە بە سەرەتایەکی خراپ لەگەڵ میلان دەستی پێکرد پاش گواستنەوەی لە لیڤەرپوولەوە،  بەڵام تا ئێستا لە هیچ یارییەکدا لە پێکهاتەی سەرەکی نەبووە و لە یاری ئەم هەفتەیەش بەرامبەر سامپەدۆریا دابڕا.

میلان چاوەڕوان بوو پاش ئەم یارییە بگەڕێتەوە بەڵام بەگوێرەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا ، ئۆریگی بەدڵنیاییەوە بەرامبەر دینامۆ زاگریب لە چامپیۆنزلیگ و ناپۆلی لە هەفتەی داهاتووی خولی ئیتاڵی دادەبڕێت.

وابڕیارە دیڤۆک بگەڕێتەوە وڵاتەکەی و چارەسەر لە پزیشکانی هەڵبژاردەی بەلجیکا وەربگرێت بەهۆکاری ئەوەی پێشتر ئەوان توانیوییانە لە هەمان پێکان دا هاوکاری بکەن.

Back to top button