ئه‌وروپائیتاڵیا

میهایلۆڤیچ تووشی شێرپەنجەی خوێن بووە

یاریگا
سینیسیا میهایلۆڤیچ، راهێنەری یانەی بۆلۆنیای ئیتاڵیا تووشی شێرپەنجەی خوێن بووە و چیدیکە ناتوانێت لە پیشەکەی بەردەوام بێت.

راهێنەری سڕبی ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند پزیشکەکان پێیان گووتووە تووشی شێرپەنجەی خوێن بووە، بۆیە چیدیکە ناتوانێت لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەی بۆلۆنیا بەردەوام بێت و گرێبەستەکەی هەڵدەوەشێنتەوە.

میهایلۆڤیچ پێشتر یاری بۆ یانەکانی لازیۆ و ئینتەر میلان کردووە، هەروەها وەکو راهێنەر کاری بۆ یانەی ئەیسی میلانیش کردووە.

Back to top button