یارییەکەی یۆڤی و سالێرنیتانا دووبارە ناکرێتەوە

یاریگا-هەڵەکانی ناوبژیوان وڤاڕ لە یارییە سەر بە کێشەکەی یوڤێنتۆس و سالێرنیتانا نابێتە هۆکاری ئەوەی ئەو یارییە دووبارە بکرێتەوە.
یارییەکەی شەوی رابردووی خولی ئیتاڵی کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا پاش ئەوەی لە کۆتا چرکەدا گۆڵێکی دروستی یۆڤی رەتکرایەوە و پاشان چوار کارتی سووری بەدوادا هات. ئەمە وایکرد لە دوێنێ وە هاندەرانی بیانکۆنێری داوا بکەن ئەو یارییە دووبارە بکرێتەوە.
بەڵام فوتبۆڵ ئیتاڵیا هاندەرانی ئەو یانەیەی بێ هیوا کرد و رایگەیاند بەپێی یاساکانی ئیتاڵیا ئەو یارییە دووبارە ناکرێتەوە چونکە ئەو هەڵانەی ئەنجام دران دەکەونە چوارچێوەی :
- هەڵەی تەکنیکی ئامێرەکانی ڤاڕ
- هەڵەی بڕیاردان لەلایەن ناوبژیوانی ڤاڕ
- سەیر نەکردنەوەی رووداوەکان
هیچ کامێک لەو کەیسانەش نابنە هۆکاری ئەوەی بڕیاری دووبارە کردنەوە بدرێت.
سالێرنیتانا بە دوو گۆڵ پێش یۆڤی کەوت بەڵام یۆڤی توانی ئەنجامەکە بگۆڕێت بۆ ٣-٢ بەر لەوەی ناوبژیوانی ڤاڕ گۆڵی سێهەم رەتبکاتەوە بە هەڵە و ئەمەش شەڕ و ناکۆکی لێکەوتەوە.