یاریگا-
تۆماس تۆخێلی ئەڵمانی و ڕاهێنەری پێشووی یانەی چێڵسی ئینگلیزی باس لە دوورخستنەوەی لە ڕاهێنەرایەتیكردنی چێڵسی دەكات.
تۆخێل لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی:
ئەمە یەکێکە لە قورسترین بەیاننامەكان کە تا ئێستا ناچار بووم بینووسم، ساڵانێکە خۆزگەم دەخواست ناچار نەبم بینووسم ، تووشی شۆک بووم کە کاتەکانم لە چێڵسی کۆتایی هات ، لە چێڵسی وا هەستم دەكرد كە لە ماڵەوەم ، زۆر سوپاسی ھەموو ستاف و یاریزانەکان و ھاندەران دەکەم ، لەیەکەم رۆژەوە ھەستـم بەدڵخـۆشیکرد و شانازیم بەوەوە کرد بەھۆی بردنی نازناوی چامپیونزلیگ و سوپەری ئەوروپی ھەتا ھەتایە لەگەڵمدا دەمێنێتەوە خۆشحالم کەبەشێک بووم لە مێژوویی ئەم یانەیە ئەو یادەوەریانە هەمیشە جێگایەكی تایبەتی دەبێت لە دڵمدا”.
چێڵسی تۆخێلی لە پۆستی ڕاهێنەرایەتیكردنی یانەكەی دوورخستەوە و گراهام پۆتەری لە جێگای دانا.