ئیسپانیاگرنگترین

ئەو سەرۆک یانەیەی لەسەر بازاڕی گواستنەوە لێدانی خوارد!!

راول مارتن پرێسا سەرۆکی یانەی رایۆ ڤاییکانۆی ئیسپانی دەڵێت لەسەر بازاڕی گواستنەوە لەلایەن بریکاری یاریزانێکەوە لوتی شکێندراوە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی گۆڵ، سەرۆکەکە لە دانیشتنێکدا بووە لەگەڵ ئیڤان گارسیای بریکاری راول دی تۆماسی هێرشبەری ئیسپانیۆل بەمەبەستی گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ رایۆ ڤاییکانۆ بەڵام کۆبوونەوەکە گرژی بە خۆیەوە بینیووە و ئیڤان بە سەر لە لوتی سەرۆکەکەی داوە و سەرەنجام گەیەندراوەتە نەخۆشخانە بۆ چارەسەر.

پرێسا بۆ کۆپ دەڵێت “دۆخەکە بە جۆرێک گرژ نەبوو بەڵام لەناکاو ئیڤان گارسیا ئەو کارەی ئەنجامدا بە بێ پاساو، ئەوە کاری کەسێکی تاوانبار و ترسنۆکە چونکە ئەگەر پێشتر قسەی کردایە بە شەڕ یەکلامان دەکردەوە نەک لەناکاو دەست بوەشێنێت”.

رایۆ ڤاییکانۆ بەفەرمی سکاڵای دژی بریکارەکەی راول دی تۆماس تۆمارکردووە.

راول نزیک بوو لە جێهێشتنی ئیسپانیۆل و ناوی بەسترابووەوە بە یانەکانی مانچێستەر یونایتد، ریاڵ مەدرید و ڤاییکانۆ بەڵام دوور لە چاوەڕوانییەکان لە یانەکە مایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button