مۆدریچ باسی هێڵی ناوەڕاستی یانەکەی دەکات

لوکا مۆدریچ ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید یەک یەک باسی یاریزانانی هێڵی ناوەندی یانەکەی دەکات.
لەلایەن کەناڵی فەرمی مەدریدە، پرسی رۆیشتنی کاسیمیرۆ و داهاتووی ئەو پێگەیە لە یاریزانە کرواتییەکە کرا، ئەویش لە وەڵامدا وتی
“ئەم وەرزەمان بە باشی دەستپێکردووە و تیمێکی زۆر بەهێزمان هەیە. سەبارەت بە هێڵی ناوەڕاست، یاریزانێکی گرنگمان لەدەستدا کە کاسیمیرۆ بوو بەڵام زۆر بژاردەی باشمان هەیە بۆ جێگرتنەوەی و کارێکی زۆر باش دەکەن. چوامێنی خێرا خۆی گونجاند و زۆر باش یاری دەکات. کاماڤینگا لە دووهەم ساڵیدایە کەمێک ئەزموونی پەیداکردووە و لە یەکەم ساڵیشدا زۆر باش بوو. کرۆس ساڵانێکی زۆرە لێرەیە و قسە هەلڵناگرێت، ڤاڵڤێردی زۆر زۆر باشە لە هەموو پێگەیەکدا و سیبایۆسیش یارمەتی تیمەکە دەدات”.
لوکا چەند رۆژێک لەمەوبەر پێی نایە ٣٧هەمین ساڵی تەمەنی و هەمووان سەرسامن بەو ئاستەی لەو تەمەنەدا نیشانی دەدات.